حوزه‌یران 02, 2023 16:37 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وەزیرانی دەرەوەی ھەردووک وڵاتەکە بیروڕایان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان گۆڕڕییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژی پێنجشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا تورکەکەی، «مەولود چاوشئۆغڵو» وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، هیوای دەربڕی کە لە حکومەتی نوێدا، هاوکاریی نێوان دوو وڵات لەسەر بنەمای ئیرادە بێت و خواستی سەرۆکەکانی هەردوو وڵات بۆ بەردەوامبوون زیاتر لە پێشوو بەردەوام بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها جەختی لە پێویستیی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا کردەوە.

«مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیاش جەختی لە هاوکاری دوو قۆڵیی نێوان ئێران و تورکیا لە بواری پرسە ناوچەییەکان کردەوە.

سەرپەیڤ