حوزه‌یران 11, 2023 19:23 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دەستکەوتە ناڤۆکییەکانی ئەو وڵاتەی بە دەرەنجامی هەوڵی لاوان و زانستوەرانی بەڵێنمەندی ئێران زانی کە لە ژێر هەڕەشە و سزای توندی دوژمنان بەدەست هاتووە.

«محەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بە ئاماژەدان بە پیشاندانی دەستکەوتە ناڤۆکییەکان بە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پێشانگای دەستکەوتە ناڤۆکییەکان، وتیشی: ئامانجی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لەم پێشانگایەدا پیشاندانی جێ و شوێن و کاریگەرییەکانی وزەی ئەتۆمی لە سەر ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵگادایە.

ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکرد، دیاریکردنی ڕێژەی پەیوەندیی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لەگەڵ جەماوەری وەک گرنگترین ئامانجی پێشانگای دەستکەوتە ئەتۆمییەکان باس کردو وتیشی: بوارەکانی تەندروستی، پزیشکی، ئاسایشی خۆراک و کشتوکاڵ، پیشەسازی، ئاو و خاک و ژینگە ئەو تەوەرانەن کە لە پێشانگاکەدا باسیان کراوەو دەستکەوتەکانی ئەم کەرتانەش دەناسێندرێن.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها سەبارەت بە پراکتیکی بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی لە ژیانی خەڵکدا وتیشی: بەشە تەوەرەییەکەی ئەم بوارە وێستگەکانی وزەی ئەتۆمی و بەرهەمهێنانی کارەبای ئەتۆمییە کە ئەمڕۆ لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە وەک وزەی پاک بەکار دەھێندرێت.

پێشانگای دەستکەوتەکانی پیشەسازیی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) بە ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە حسەینییەی ئیمام خومەینی (ڕە) بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ