حوزه‌یران 13, 2023 08:21 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: دەبێ پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڤەنزوئێلا بۆ ئاستێکی بەرزتر ھەڵکشێت

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: توانا هەمەچەشنە هاوبەشەکانی ئێران و ڤەنزوئێلا وا ھەڵدەگرێ کە ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات بە خێرایی جێبەجێ بکرێن و پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ ئاستێکی بەرزتر ھەڵکشێت.

سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکانی ئێران و ڤەنزوئێلا لە کاراکاس، پێوەندیی ھەردووک وڵاتەکەی بە ستراتیژی وەسف کردو وتیشی: سەرەڕای پەرە سەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڤەنزوئێلا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە، توانا هەمەچەشنەکانیان وا ھەڵدەگرێت کە ڕێککەوتنەکانیان ھەرچی خێراتر ڕاپەڕێندرێت و پەیوەندییەکانیشیان بۆ ئاستێکی باڵاتر بەرز بکرێتەوە.

ڕەئیسی بە ئاماژەدان بە تواناکانی ئێران لە بواری هەناردەکردنی خزمەتگوزاریی تەکنیکی-ئەندازیاری و پرۆسێسکردنی بەرهەمە کشتوکاڵی و کانزاییەکان، وتیشی: گەلی ئێران لە سای ڕاوەستان لە بەرامبەر سیستەمی هەژموونی خواز و زاڵبوون بەسەر گەمارۆو یایکۆتەکان، ئەزمون و دەستکەوتی بەنرخی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیادا بەدەست هێناوە کە دەتوانێ لەگەڵ ڤەنزوئێلادا ئاڵوگۆڕیان بکات.

«نیکۆلاس مادۆرۆ» سەرۆک کۆماری ڤەنزوئێلاش لە کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندە باڵاکانی ئێران و ڤەنزوئێلا، مێژووی پێوەندیی ستراتژیی تاران و کاراکاسی بەرز نرخاندو ئیرادەی حکومەتی وڵاتەکەشی بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێی هەوڵ و تێکۆشان لە ئاراستەی فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ڕاگەیاند.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست و ھاوتەریب، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی و ئابووری بەرەو ڤەنزوئێلا، نیکاراگوا و کوبا لە ئەمریکای لاتین کرد وەڕێ کەوت.

کاراکاس یەکەم وێستگەی گەشتە پێنج ڕۆژەکەیی ڕەئیسیە.

سەرپەیڤ