حوزه‌یران 18, 2023 21:27 Asia/Tehran

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان لەگەڵ بەڕێزی دا جەختی کرد: نزیکایەتی مێژوویی، فەرهەنگی و زانستیی ئێران و ئۆزبەکستان ناوازەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە میانەی دیدار لەگەڵ «شەوکەت میرزیایۆف» سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان و شاندەکەی یاوەری، بە ئاماژەدان بە نزیکایەتیی ناوازەی مێژوویی، فەرهەنگی و زانستیی دوو وڵاتی ئێران و ئۆزبەکستان ، وتی: ئەم بوارە هاوبەشانە وا ھەڵدەگرێت بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە بەشە جیاوازەکاندا بەکاربهێنرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بۆ بووژانەوە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دوای دابڕانێکی دوورودرێژ، وتیشی: بۆ ساڵانێکی دوورودێژ پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئۆزبەکستان زۆر بەرتەسک کرابووەوەو هیوادارین ئەم سەردانە و ئەو وتووێژانەی لە تاران بەڕێوە چوونە، ببێتە دەستپێکی داهاتوویەکی باشتر بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران توانای ئەوەی هەیە بە ئاسانی ئۆزبەکستان لە ڕێگەی تورکمانستان و ئەفغانستانەوە بە ئاوە کراوەکانەوە ببەستێتەوە، ئەمە جیا لەوەی کە بەستێنی هاوکاری لە دەرەوەی ئەزمونەکانی بازرگانی و گواستنەوەیە و دەتوانرێت لە ڕێگەی دەستپێشخەریی جۆراوجۆر لە بواری زانست و تەکنەلۆژیاو بەشەکانی دیکەشەوە هاوکاریی زیاتر لە ئارادا بێت.

بەڕێزی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە: بێگومان فراوانبوونی پەیوەندییەکانی ئێران و ئۆزبەکستان نەیارانی خۆی هەیە، بەڵام پێویستە بڕیارێک بە بێ گوێدانە ئەو دژایەتیانە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات بدرێت و تا دەتوانرێت هاوکارییەکان فراوانتر بکرێن.

لە دیدارەکەدا کە «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیش ئامادەی بوو، «شەوکەت میرزیایۆف» دیدارەکەی لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دیدارێکی مێژوویی ناوبرد و وتی: بەداخەوە بووین بۆ پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵات و دابەزینی ئاستی ھاوکارییەکان و بەهیواشین بەو وتووێژانەی کە لە تاران بەڕێوەچوو، هەنگاوی گەورە و هاوکاری لە بوارەکانی بازرگانی، گواستنەوە، زانست و تەکنەلۆژیادا بنرێت و گەشتیاریش بگاتە ئاستی شیاو و دڵخوازی خۆی.

سەرۆک کۆماری ئوزبەکستان وێڕای بەرزنرخاندنی خۆڕاگریی گەلی ئێران لە ھەمبەر بایکۆتەکان وتیشی: دەستکەوتەکانی گەلی ئێران بە تایبەت لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا کە چەند بەشێکیمان لەو پیشانگایەی بەرپا کراوە بەدی کرد، وا دەر دەخات کە گەلێک لە سای تەگبیرو ڕێشاندانەکانی ڕابەرەکەی و بە یەکگرتن و ھاوھەڵوێستی دەتوانێ سەرباری ھەموو زەخت و گوشارێک بە ئامانجە گەورەکانی بگات.

سەرپەیڤ