ئاب 18, 2023 08:31 Asia/Tehran

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، پێکھاتن، گەشەو پێگەییشتن و قەیران بەزاندن و کردەوەی سپای پاسدارانی لە ڕووی سەربازی، جەماوەری، خزمەتگوزاری و بنیاتنانەوە، بە ناوازەو جێگای شانازی زانی.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی (پێنجشەممە)، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشدارانی بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی باڵای فەرماندە و کاربەدەستانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، وتی: هیچ پێکھاتەیەکی سەربازی بەم ڕادەیە لە ڕووی ڕۆحی و سیاسی و ئەخلاقی و مرۆڤییەوە تەندروست نەبووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بەڕێزی بە ئاماژەدان بە بەردەوامیی گەشە و نشونماو هێزمەند بوونی نێوخۆیی سپای پاسداران، وتیشی: ئەم پێکھاتەیە لە ئێستادا بووەتە ناوەندێکی مەزن و تەواو تەیار و گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆر لە جیهاندا، بە جۆرێک کە  زۆرێک لە سوپا گەورەکانی جیهان وەک ئەویان پێ ناکرێ.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، کەم بوونەوە و دووبارەنەکرانەوەی دەستەواژەی "بژاردەی سەربازی لەسەر مێزە"ی بە دەرەنجامی دەسەڵات و تواناکانی بەرگریکارانەی سپای پاسداران زانی و وتیشی: هەمووان دەزانن کە ئەم ڕستەیە ئیدی سوک و بێمانا و بێ بایخ بووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشی: ئەرک و سەرنجڕاکێشییەکانی سپا لە ڕووی جۆربەجۆرەوە، دوژمنی نیگەران کردووە و ناچاری کردوون بۆ خەوشاندنی سیمای ئەم پێکھاتە ھێزمەندە ھانا بۆ درۆ و دەنگۆ و قسەی بێ مانا ببەن.

بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە کە، نیزامی ئیسلامی قسەی هەر وڵاتێک ، کە بڵێ بە تەمای پێکەوە ھەڵشاخان نییە قەبوڵ دەکات، تەنانەت ئەگەر هاوبیریش نەبێت.  بەڵام ئەگەر ھاتوو هەست بە فێڵ و درۆ و خۆسازدانی لایەنی بەرامبەر بۆ چەقۆ لە پشتەوە وەشاندن بکات، ئەوسا قەت لێی قەبوڵ ناکات و لە بەرامبەر پەیمانشکاندن دا ھەڵوێستێکی ھاوشێوە دەگرێتە بەر.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هۆکارێکی گرنگی دیکەی دوژمنایەتی لەگەڵ نیزامی ئیسلامیی بۆ بە نمونە بوون و پێشەنگایەتیی کۆماری ئیسلامی بۆ بزوتنەوەکانی خۆڕاگری لە ناوچەی هەستیاری ڕۆژئاوای ئاسیا گەڕاندەوەو وتیشی: ئەگەر کۆماری ئیسلامی نەبایە بە نموونە، دیارە ئەم دوژمنایەتیانەش کەمتر دەبوون.

بەڕێزی وێڕای بەراوردکردنی زگاربوونی ئەرتەشی تەیارو پڕچەکی سێ وڵاتی عەرەبی لە گەڵ ھەمبەر ڕژێمی زایونی لە ساڵانی پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، وتیشی: دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وای لێھات کە ھەر ئەم ڕژێمە  بۆ ماوەی ٣٣ ڕۆژ هەوڵی دا شکست بە حزبوڵڵای لوبنان بھێنێ ،کەچی پێی نەکراو بەوپەڕی سەرشۆڕییەوە ناچار بوو ھەڵبێت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ، وتیشی: ئەمڕۆ وای لێ ھاتووە کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین و لە ناوچەی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن، گەنجان بە شێوازێک دەجوڵێنەوە و ھەڵمەت دەبەن کە تەنگیان بە ڕژێمی زایۆنی ھەڵچنیوە.

بەڕێزی دەزگا سیخوڕییەکانی (سی ئای ئەی) و (موساد)و (ئێم ئای سیکس)ی بە هۆکاری سەرەکی داڕشتن و دروستکردنی قەیرانەکە ناوبردو وتیشی: ھەڵبەت دیارە ئەوانە نۆکەرە نێوخۆیی و دەرەکی و بەکرێگیراوە ڕۆژئاواخوازو خەمساردەکانیش بەکار دێنن، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت جەوهەری سەرەکی ھەمان دام و دەزگا سیخوڕییەکانن.

سەرپەیڤ