رەئیسی و سودانی لە بارەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عێڕاق گفتوگۆیان کرد
سەید ئیبراھیم رەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆیان کرد.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا رەئیسی سوپاسی خەڵک و حکومەتی عێراقی کردووە بۆ خزمەتکردن و میواندارییکردنی ئەو زیارەتکارانەی کە بەشدارییان لە یادکردنەوەی چلەی ئیمام حوسێن (ع) کرد، ھەروەھا ستایشی ئەو ھەوڵانەی کرد کە لە ھەموو ئاستەکاندا ئەنجامدراون، ئەوەشی بە بەڵگەی سەقامگیری عێراق وەسف کرد.
هەروەها سودانی جەختی کردەوە لەوەی کە میوانداریکردن و خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعین ، هەموو ساڵێک لە عێراق بەئەرکی خۆمان دەزانین.
لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفونییەکدا، باس لە گرنگایەتی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەشداریکردنیان لە پڕۆسەی سەقامگیری ناوچەکە کرا.