تشرینی دووه‌م 25, 2023 08:30 Asia/Tehran

مەشقی «بەرەو بەیتولموقەددەس» لە تاران بۆ پشتیوانی لە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین بە ئامادەبوونی چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی تاران بەڕێوەچوو.

مەشقی «بەرەو بەیتولموقەددەس» لە لایەن سوپای حەزرەتی موحەممەد ڕەسولەڵڵا(ص)ەوە بە بۆنەی گەییشتنی حەوتەی بەسیج و لە ئاراستەی پشتگری لە جەماوەری چەوساوەی فەلەستین ئامادەکاریی بۆ کراو بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی بە بەشداریی چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک بەرپا کرا.

چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی تاران و هێزەکانی بەسیج لە ئاراستەی بەشداری کردن لەم مەشقەدا ئامادەی شەقامی ئینقلابی تاران بوون و بە بەشداریکردنیان لە ڕێپێوان و بەرنامەکانی دیکە، پشتیوانیی خۆیانیان بۆ خەڵکی چەوساوەی فەلەستین و ھاوکات بێزاریی خۆیانیان لە دژی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دەربڕی.

ئەم ڕێپێوانە بە دروشمی مەشقی گەورە و حەماسیی ٥٠ هەزار کەسی «بەرەو بەیتولموقەددەس» بەڕێوەچوو. لە کاتی دەستپێکرانی ھێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەلی فەلەستین،جەماوەری ئێران بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە و ڕێپێوان لە ناوچە جیاجیاکان، پشتیوانیی خۆیانیان بۆ گەلی فەلەستین دەربڕیوە.

سەرپەیڤ