ئێران: پەلاماردرانی سەرلەنوێی غەززە ڕسواییەکی ئەخلاقی گەورەیە بۆ حکومەتی ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بە چراسەوزی ئەمریکا بە پەلاماری سەرلەنوێی ڕژێمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە، ڕایگەیاند کە ئەوە ڕسواییەکی ئەخلاقی گەورەیە بۆ حکومەتی ئەمریکا و ڕوخساری ڕاستینەی مافی مرۆڤی ئەمریکایی دەخاتە پێش چاوی هەموان.
ناسر کەنعانی چافی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوە بە هێرشی سەرلەنوێی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسی: نزیکەی دووسەد شەهید و شەشسەد بریندار، ئەنجامی ٢٤ کاتژمێر هێرشی سەربازیی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززەیە دوابەدوای ئەوەی ئەم ڕژێمە کۆتایی هێنا بە ئاگربڕی حەوت ڕۆژە؛ ئەو پەلامارانەی کە بە چراسەوزی ئەمریکا دەستپێکرانەوە تا لیستێکی دوور و درێژی دیکەی تاوانی جەنگی، منداڵکوژی و ژینۆساید زێدە ببێ بە تاوانی ترسناکی کوشتنی زیاتر لە شازدە هەزار فەلەستینی لە ماوەی چل و هەشت ڕۆژدا.
ڕۆژی ڕابردوویش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە کۆتایی هێنانی ڕژێمی زایۆنی بە ئاگربڕەکەی کەرتی غەززە نووسی: پێشێلکردنی ئاگربڕ و دەستپێکرانەوەی دەستدرێژی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، تەنیا چەند خولەکێک پێش ڕۆیشتنەدەری ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە فەلەستینی داگیرکراو؛ و دیسانەوە خەڵکی مەدەنی و منداڵان و ژنان قوربانیانی سەرەکی پەلامارە جەنایەتکارانەکانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنین.