کانونی یه‌که‌م 28, 2023 12:00 Asia/Tehran
  • ماڵاوایی بەشکۆی خەڵکی تاران لە سەردار شەهید مووسەوی

ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەردار شەهید "سەید ڕەزی موسەوی" بە بەشداریی پڕ سۆز و خرۆشی خەڵکی پارێزگای تاران لە مەیدانی ئیمام حسێن(ع) بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید ڕەزی مووسەوی کە شەوی ڕابردوو لە حەرەمی حەزرەتی عەلی بن مووسەڕزا(ع) تەوافی پێکرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵکی تاران و بەشێک لە کاربەدەستانی حکومی و سەربازی لە تاران بەڕێوەچوو. بەشداربووانی ئەم ڕێ و ڕەسمە لە کاتێکدا کە وێنەکانی شەهید قاسم سولەیمانی و سەید ڕەزی مووسەوی و شەهیدانی دیکەی بەرگریکاری حەرەمیان بەدەستەوە بوو دەستیان دایە بەرزکردنەوەی دروشمی وەک "اللە اکبر"، "لەبیک یان حسێن"، "نەمان  بۆ ئیسراییل"، "نەمان بۆ زایۆنیزم"، "نەمان بۆ ئەمریکا" و "حسێن حسێن دروشممانە، شەهیدبوون شانازیمانە".

هەروەها ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فاتیحەدادان لەسەر تەرمی شەهید سەید ڕەزی موسەوی، نوێژیشی خوێند لەسەر تەرمی ئەو شەهیدە بەڕێزە  و لە وتووێژ لەگەڵ بنەماڵەی ئەو شەهیدە پایەبەرزەدا، شەهیدبوونی وەک پاداش و خەڵاتێک زانی بۆ ئەو هەموو ساڵە هەوڵ و تێکۆشانی شەهید موسەوی.

تەرمی ئەم شەهیدە بەر لە گەڕاندنەوەی بۆ ئێران، لە حەرەمی حەزرەتی زەینەب (س) لە سوریا و مەزارگەی حەزرەتی حەزرەتی عەلی(ع) لە نەجەفی ئەشرەف و حەرەمی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) لە کەربەلایش بەڕێکرا.

سەرپەیڤ