کانونی دوھەم 03, 2024 09:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوی ئێران وتی: ئەو پلانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ غەززەی داڕشتبوو و ئەو ئامانجانەی دیاری کردبوون گەیشتوونەتە چەقبەستوویی و بەرەوڕووی شکست دەبنەوە.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی لەدووی گەیشتنە ئاوات و خولیاکانی خۆیەتی ، وتی: ئەوانە ڕایانگەیاند کە خێرا حەماس تیا دەبەن کە لەم ماوەیەدا ئەو ئامانجەیان نەهاتۆتەدی. ناوبراو وتیشی: زایۆنییەکان ڕایانگەیاند حەماس لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی، زەوینی و دەریاییەوە چەک دەکەن کە ئەوەش نەهاتەدی. ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: داگیرکەران ڕایانگەیاند کە ئەوەندە درێژە دەدەین بە هەڵمەتەکانمان تا بتوانین لە ڕێگای تونێل و نەخۆشخانەکانی غەززەوە دەسبەسەرکراوانی ئیسراییلی بە هەڵمەتی سەربازی ئازاد بکەین کە تائێستا نەیانتوانیوە یەک دەستبەسەرکراویش لە ڕێگای سەربازییەوە ئازاد بکەن و هەموو پلان و ئامانجەکانیان بەرەوڕووی شکست بوویەوە. ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆکە هەر هەمان حاکمانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی و کاربەدەستانی ئەمریکایی کە باسی تیابردنی حەماسیان دەکرد پەیام دەنێرن بۆ حەماس و لە وڵاتانی سێهەمدا لەگەڵ حەماس دانوستان دەکەن لەسەر چۆنیەتی دەسەڵاتدارێتیی غەززە پاش شەڕ و لەسەر چۆنیەتی گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی، کە ئەوەش دەسەلمێنێ خۆڕاگری لە ڕێگای درووستی خۆیدا چۆتە پێشەوە و توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورە دەسبخات. 

ئەمیرعەبدووڵاهیان وتیشی: داوا لە خوای سوبحان دەکەین کە سەرکەوتنی یەکجاری بە نسیبی ژنان و پیاوانی خۆڕاگری بکات و لێرەوەش پیرۆزبایی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا(ع) و دەسپێبوونی ساڵی تازەی زاینی دەکەم. ناوبراو لەدرێژەدا وتیشی: کلتووری خۆڕاگری و چەمکی خۆڕاگری لە ناوچەی ئێمەدا پێوەندییەکی قووڵی پەیدا کردووە لەگەڵ وشە و چەمکی ئاسایش چ لە ئاستی نیشتمانیدا، چ لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیشدا. 

سەرپەیڤ