کانونی دوھەم 09, 2024 14:00 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە پەلاماری ترۆریستیی سەر گۆڕستانی شەهیدانی کرمان پێی داگرت؛ ترۆریزم، مەترسییەکی گشتداگر بۆسەر هەموو حکومەت و نەتەوەکان و بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی جیهانییە.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسی حەفتانەی خۆی لەبارەی پەلاماری ترۆریستیی سەر گۆڕستانی شەهیدانی کرمان وتی: ئەوانەی لەپێناو بەرەوپێش بردنی ئامانجە نگریسەکانیان، ترۆریزمیان دەکارگرتووەو دەکاری دەگرن، دەبێ بزانن کە بەرپرسایەتی مافەوانی، نێودەوڵەتی و مرۆیی و ئەخلاقیی سەرچاوەگرتوو لە داکۆکی کردن لە گرووپ ولایەنە ترۆریستییەکان، لەئەستۆی ئەوانەو دەبێ وەڵامدەر بن.

کەنعانی هەروەها بەئاماژە بە گۆڕانگارییەکانی غەززە وتی: حکومەتە رۆژاوایی وئوروپاییەکان جیا لەو دروشمانەی کە دەیانڵێن، دەبێ هەنگاوی کرداری و پراکتیکی هەڵگرن و خۆببوێرن لە داکۆکیی لۆجستی، سەربازی و ئاسایشی لە رژیمی زایۆنی و بەجیددی ئەو رژیمە بخەنەژێر گوشار هەتا شەڕی زاڵمانە دژ بە خەڵکی غەززە بوەستێنێ.

کەنعانی بەئاماژە بەوەی کە ئێران پێشوازی و پاڵپشتی دەکا لەهەرچەشنە دەسپێشخەری و دیالۆگ و گفت و گۆی فەلەستینی بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و یەکدەنگی ئەوان، وتی: هەڵبەت ڕیشەی ناهێمنیەکان لەناوچەدا، دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەبوونی هێزی سەربازیی ئەمریکاو دەسوەردانەکانی ئەو وڵاتەو داکۆکی بێ شەرت و مەرجی واشنگتۆن لە رژیمی داگیرکەری زایۆنی.

سەرپەیڤ