کانونی دوھەم 14, 2024 08:00 Asia/Tehran

کۆمەڵێک خەڵک و خوێندکاری تارانی سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینی بە کۆبوونەوە لەبەردەرکی باڵوێزخانەی لەندەن لە تاران پەلاماری دەستدرێژکارانەی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەنیان شەرمەزار کرد.

خوێندکاران لەو کۆبوونەوەدا وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی خۆیان لە خەڵکی زپرلێکراوی غەزەو هاوپشتی خۆیان لەگەڵ نەتەوەی قارەمانی یەمەن پێداگریان کرد کە مافی وڵامدانەوەی ئەو پەلامارانە بۆ ئەنساروڵڵاو ئەرتەشی یەمەن پارێزراوە.

ئەو خەڵک و خوێندکارانە پەلامارە ئاسمانیەکەی ئەمریکاو ئینگلیزیان بۆسەر چەند شوێنی یەمەن کە بە هاریکاری چەند وڵاتی دیکەو چەند دەسەڵاتدارێکی دواکەوتووی ناوچەکە ڕوی دایان بە توندی شەرمەزار کرد.

خەڵکی یەمەنیش دوێنێ بە بە وڕێخستنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاوی ناڕەزایەتی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە پەلامارە ئاسمانیەکەی ئەمریکاو ئینگلیزیان بۆسەر چەند شوێنێکی وڵاتەکەیان شەرمەزار کرد.

چەند هەواڵدەریەکی نێونەیەوەیی ڕایانگەیاندوە کە ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەش بەشێوەی یەکلایەنە دیسانەوە پەلاماری یەمەنی داوە.

کەناڵی مەسیرەی یەمەن"یش ڕایگەیاند کە ئەمریکاو ئینگلیز دیسانەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر پێتەختی ئەو وڵاتە.

دواین زانیاریەکان قسە لەوە دەکەن کە ئەو پەلامارە ئاسمانی یان مووشەکیانە بنکەی دەیلەمی هەڵکەوتوو لە نزیک فڕگەی سەنعایان کوتاوەو فڕۆکەکانی دوژمنیش بەسەر ئاسمانی حەدیدەدا سووراونەوە.

سەرپەیڤ