کانونی دوھەم 16, 2024 15:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هیند، لەبارەی پەرەی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان ڕاوێژمان کردو لەو چاوپێکەوتنەدا جەختمان کردەوە لە وەستاندنی خێرای شەڕ لە غەززە.

وەزیری دەرەوەی ئێران پاش دیدار لەگەڵ هاوشانە هیندیەکەی لە تاران لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ئێران بەو پەڕی تواناوە داکۆکی دەکا لە ئاسایشی گەمییەوانی و دەریاگەڕی لە ناوچەداو وشداریی بە ئەمریکاو ئینگلیز دەدەم خێرا شەڕی دژ بە یەمەن بوەستێنن.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: لێرەوە بە دەنگێکی بەرز بە بەڕێز بلینکێن دەڵێم بەڕێز بلینکێن چەندین جار پێمان وتوون کە شەڕ، ڕێگاچارەی کێشەکان نیەو سەت رۆژ لەوەپێش و پاش هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا پێمان ڕاگەیاندن کە دەستتان بەخوێنی خەڵکی بێتاوانی غەززە سور مەکەن و چارەنووسی خۆتان بە چارەنووسی نەتانیاهو مەبەستنەوە.

نەتانیاهو بەرەوڕووی دۆسییەی جۆراوجۆرەو مێژووەکەی کۆتایی پێهاتووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: لە دانیشتنی ئەمڕۆمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هیندستان، لەبارەی هاوکارییە ناوچەیی و چەند قۆڵییەکان و ستراتژیای تاران و دێهلی نوێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەندامەتی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای و گرووپی بریکس، ڕاوێژ و وتووێژمان کرد.

سەرپەیڤ