کانونی دوھەم 22, 2024 12:30 Asia/Tehran

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەڕێکرانی پاپۆڕشکێنی ئەلبورز بۆ دەریای سوور لە ئاراستەی بەجێهێنانی فەرمانبەرێتیی هەمیشەیی هێزی دەریایی ئەرتەش و ئێسکۆرت کردنی گەمییە نەوتهەڵگرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایە.

ئەمیر دەریادار "شەهرام ئیرانی" فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەڕێکرانی پاپۆڕشکێنی ئەلبورز بۆ دەریای سوور لە ئاراستەی بەجێهێنانی فەرمانبەرێتییە هەمیشەییەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش و ئێسکۆرت کردنی گەمییە نەوتهەڵگرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دابین کردنی ئەهوەنی و ئاسایش بۆ دەریاوانان لە ناوچەی کەنداوی عەدەن و دەریای سووردایە.

دەریادار ئیرانی ڕاشکاوانە رایگەیاند: بەڕێکرانی کۆپاپۆڕی تازەی هێزی دەریایی ئەرتەش بۆ ئاوە ئازادەکان بە مەبەستی ناردنی پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی بۆ هەموو وڵاتان، ئامادەیی دەربڕین بۆ هەموو پێوەندی و سات و سەودایەکی چەن لایەنە لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بەهێزتر کردنی دیپلۆماسیی بەرەڤانیی وڵات و بووژاندنەوەی توانا و دەسەڵاتی دەریاییمانە. 

سەرپەیڤ