کانونی دوھەم 23, 2024 09:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە بەرپرسیاریی تاران بەرامبەر ئاسایشی عێراق و داکۆکی لە حکومەتی ئەو وڵاتە، سەلمێندراوە، وتی: ئێران، گەورەترین بەرەڤانیکەری ئاسایش، سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراقەو لایەنگری یەکڕیزیی و یەکپارچەیی سەرزەوینیی ئەو وڵاتەیە.

ناسر کەنعانی ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسی حەفتانەی خۆی لەگەڵ پەیامنێراندا وتی: لەبارەی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرباری پەیوەندیی شیاو و هاریکاریی لەبار کە لەگەڵ ئەو بەشەی عێراقدا هەمانە، بەداخەوە لە ساڵانێکی دورودرێژدا ئەو ناوچەیە جێی مەترسیی بووە بۆسەر ئاسایشی هاووڵاتیانمان بۆیە ئێران ناتوانێ خەمسارد بێ لەبەرامبەر ئاسایشی نیشتمانی و ئاسایشی شارومەندانی. ئاسایی نیشتمانی و ئاسایشی سنورەکان وئاسایشی هاووڵاتیانی ئێران، هێڵی سورمانەو حکومەت و هیزە چەکدارەکانی ئێران هەردەم ئاسایش و هێمنیی وڵات و گەلیان پاراستووەو دەیپارێزن.

کەنعانی لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی کردە هێرشی مووشەکیی ئێران بۆسەر بنکەی موساد لە هەولێر و وتی: هەڵمەتی ئێران بۆسەر بنکەی ڕێکخراوی سیخوڕیی موساد لە ئاراستەی سزادان و تەمێ کردنی دەسدرێژکارانی سەر ئاسایشی ئێران ئەنجامی گرتووە نەک دەسدرێژی بۆسەر سەروەریی خاکی عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانکاریی زایۆنییەکان لە غەززە، وتی: ئەمڕۆ سەد و هەشتەمین رۆژی دەسدرێژکاریی تاوانی جەنگیی رژیمی زایۆنی دژ بە گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و شارومەندانی بێتاوان و بێ پەنا لە غەززە وەپشت سەر دەنێین. ئەو تاوانکارییانەی پێشاندەری ئەوپەڕی دڕندایەتی رژیمی زایۆنیستی و لایەنگرانی ئەو رژیمەیە.

سەرپەیڤ