کەنعانی: بڕیاری دیوانی لاهە، پێشاندەری ژینۆساید لە غەززەیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بڕیاری دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی، بە پێشاندەری ئەو ڕاستییە تاڵە زانی کە ئەوەی وا لە غەززە دەگوزەرێ، لە نمونەکانی تاوانە جیهانییەکان لەوان ژینۆسایدە کە بەداکۆکی لەڕادەبەدەری حکومەتی ئەمریکا لە رژیمی زایۆنیستی ئەنجامی گرتووەو هەروا بەردەوامە.
"ناسر کەنعانی" ئەمڕۆ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس نووسی: دەرکرانی بڕیاری کاتیی لەلایەن دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانیی و کاردانەوەی دوژمنکارانەی رژیمی زایۆنی، دەریخست کە بناغەی ئەو رژیمە داڕێژراو لەسەر بنەمای توندوتیژی و هەڵاواردن بووەو گوێ نادادتە کێشەو گرفت ویاساوڕێسا مافەوانییە نێونەتەوەییەکان. لەلایەکی دیکەوە، بڕیاری کاتیی دیوانی لاهەو جۆری هەڵس وکەوتی حکومەتی ئەمریکا، پێشاندەری کەڵک وەرگرتنی ئامرازیی واشنگتۆن لە میکانیزمە دادەوانییە نێونەتەوەییەکانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا نووسی: ئێستا جیهانیان بەرەوڕووی ئەو پرسیارەن کە ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی پارێزەری ئاشتی و ئاسایشی جیهانی، ئیدی پێویستییان بە چ ئیزننامەیەک هەیە هەتا رژیمی زایۆنی ناچار بکەن ژینۆساید بوەستێنن؟