شوبات 04, 2024 09:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دژکردەوەی نیشان دا بە ڕاگرتنی یارمەتی چەند وڵات بە ئانڕوا، ئەویش لە دژوارترین بارودۆخی گەلی فەلەستین و خەڵکی نیشتەجێی غەزەدا.

ناسر کەنعانی لە سۆشیال میدیادا نووسی: ژومارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی یارمەتی دەری ئاژانسی ئانڕوا یارمەتیەکانیان هەرتەنیا لەبەر بانگەشە نەسەلمێندراوەکانی ڕژیمی زایۆنیستی سەبارەت بە یارمەتیدانی چەند فەرمانبەرێکی ئانڕوا بە حەماس لە هەڵمەتەکەی حەوتی ئۆکتۆبردا ڕاگرتوە.

کەنعانی بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کومیدیایەکی تاڵ و بەژانە کە ڕژیمی زایۆنیستی کە زۆرتر لە بیستو حەوت هەزار هاووڵاتی فەلەستینی لەماوەی سەدو بیست ڕۆژی ڕابردوو شەهید کردوەو چەند هەزار کەسیش بێسەرو شوێن و بریندار بوون و زۆرتر لە سەدی هەشتای خەڵکی کەرتی غەزەش دەربەدەرو پەرتەوازە کردووه و بەپێچەوانەی داخوازیەکەی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش و بڕیارە کاتیەکەی دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری سزاکان بەردەگرێ بە گەیشتنی یارمەتیە مرۆیەکان بەو کەرتەو سەرەڕای ئەوەش هیچکام لەو وڵاتانە جگە لە ڕاگەیاندنی نیگه رانی  خۆیان و چەند شانۆیەکی ڕامیاری بێ کەڵک پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ئەو ڕژیمە تاهیچ ڕادەیەک بەربەست نەکردوەو هەروا بەردەوامن لەسەر هاریکاریە بازرگانی و ئابووریەکانیان لەگەڵی و تەنانەت هێندێکیشیان یارمەتی چەکەمەنی و سەربازیشی دەکەن.

بەڵام هەرتەنیا لەبەر تۆمەتبارکردنی چەند فەرمانبەری ئانڕوا لەلایەن ڕژیمی کۆمەڵکوژەوە یارمەتی خۆیان بەو ئاژانسە لە دژوارترین دۆخی گەلی فەلەستین و خەڵکی غەزە ڕاگرتوەو کە دواجار ویژدانە ڕابوەکان داوەری دەکەن.

سەرپەیڤ