شوبات 06, 2024 09:00 Asia/Tehran

ژومارەی گوندە خاوەن کارەباکانی ئێران لە دەسپێکی شۆڕشی ئیسلامیەوە تاکوو ئێستا لە ئێران گەیشتۆتە پەنجاو هەشت هەزارو حەوسەدو شەستو نۆ گوندو لە ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی لەمساڵ دا سەدی نەوەدو نۆ پوینت هەشت لەسەدی حەشیمەتی گوندی ئێران خاوەن کارەبان.

کارگێڕی پڕۆژەی کارەبای گوندەکانی کۆمپانی بەرهەم و دابەشی وزەی کارەبای ئێران "تەوانیر" لە ڕاپۆرتێک دا سەرجەمی گوندەکانی خاوەن کارەبا لە ساڵی هەزارو سێسەدو پەنجاو حەوتی کۆچی خۆری لە ئێرانی بە چوار هەزارو سیسەدو شەست و حەوت گوند ڕاگەیاند کە ئەو ڕێژە لە گەلاوێژی ساڵی هەزارو چوارسەدی هەتاوی گەیشتە پەنجاو حەوت هەزارو هەشتسەدو پازدە گوندو تا کۆتایی ئەمساڵیش بۆتە پەنجاو هەشت هەزارو حەوسەدو شەست و نۆ گوندی خاوەن کارەباو ئێستاکە سەدی نەوەدو نۆ پوینت هەشت لەسەدی حەشیمەتی گوندیی ئێران بوونە خاوەن کارەبا.

ئێران وڵاتێکی گرینگی بەرهەم هێن و هەناردەکاری کارەبای ڕۆژهەڵاتی ناڤینەو ژێرخانێکی بەربڵاوی پێکهێناوە لەبواری بەرهەمهێنانی کارەبا لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو.

عەلی ئەکبەر میحرابیان"ی وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامی ئێران"یش ڕایگەیاند کە بێتوو بمانهەوێ لەبواری ئاوو کارەبا بەراوردێک لەنێوان دۆخی هەنووکەو سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی بکەین تێدەگەین کە ئێرانی ئیسلامی دەستی ڕاگەیشتوە بە پێشکەوتنی بەرچاو.

سەرپەیڤ