شوبات 14, 2024 15:00 Asia/Tehran

میری قەتەر، سوپاسی هەوڵ و هەنگاوە بەردەوامە دیپلۆماتیکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لەبەر پاڵپشتیی لە گەلی فەلەستین و پێوشوێن گرتنی ڕێکارێکی سیاسی بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە.

"شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی" میری قەتەر ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دۆحە، جەختی کرد لەسەر درێژەدان بە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پاڵپشتیی لە گەلی فەلەستین، کۆتایی هێنان بە پەلامارەکانی رژیمی ساختەی ئیسرائیل بەدژ کەرتی غەززە، ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان و دۆزینەوەی ڕێکاری فەلەستینی-فەلەستینی بۆ ئیدارەکردنی فەلەستین.

میری قەتەرهەروەها خۆشحاڵی دەربڕی سەبارەت بە پەیوەندیی قووڵ و دۆستانەی دۆحە-تاران و وتی: پەیوەندیی نێوان قەتەر و ئێران قەت تابەوڕادە لێک نزیک نەبووە کە ئەوەش پێشاندەری سەرکەوتوو بوونی دوو ولاتە لە بەرەوپێش بردنی پەیوەندییە دۆستانەکان.

وەزیری دەرەوەی ئێڕانیش وێڕای ڕێزنان و سوپاس وێژیی لە رۆڵی ناوبژیوانەو خێرومەندانەی قەتەر لە بڕێک لە بابەتە تایبەتەکانی هاوپیوەند بە ئێران و بەئاماژە بە گۆڕانکارییە دڵتەزێنەکانی کەرتی غەززەو شیکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماتیکییەکانی ئێران لەئاراستەی کۆتایی هێنان بە شەڕ لەو ناوچەیە، جەختی کرد لەسەر گرینگیی درێژەدان و خیراکردنی هەوڵە هاوبەشەکانی تاران-دۆحە بۆ گەیشتن بە ڕێکارێکی سیاسی بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە ژینۆسایدی زایۆنییەکان لە فەلەستین.

"حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" بەرلەوە، هەروەها لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەبارەی پرسە جیاجیا دوو قۆڵیی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی وبەتایبەت دواگۆڕانکارییەکانی فەلەستین دیدار و وتووێژی کردووە.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان هەروەها لە قەتەر چاوی کەوت بە "ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس.

دوابارودۆخی شەڕی غەززە لەبواری سیاسی و ئۆپراسیۆنی، پێویستیی وەستاندنی دەسدرێژکارییەکان و تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژ بەخەڵکی غەززەو لێواری رۆژاوا، ناردنی خێرای یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە، لە تەوەری وتووێژی نێوان دوو لایەن بوو.

سەرپەیڤ