شوبات 22, 2024 08:30 Asia/Tehran

وەزیری دەره وەی ئێران ڕایگەیاند: ڕژیمی زایۆنیستی ئاسایشی ناوچەکەی خستۆتە مەترسیەوە.

حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنی یەکشەم لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسە هاوبەشەکەی لەگەڵ عەلی سەبری وەزیری دەرەوەی سریلانکا لە کلمبۆ وێڕای ئاماژە بە پەیوەندی هاوڕێ یانەی نێوان دوو وڵات و ڕاوێژی بەردەوام سەبارەت بە پەیوەندی دوولایەنەو ناوچەیی و نێونەتەوەیی پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی بەتەواوی ئاسایشی ناوچەکەی خستۆتە مەترسیەوە ڕێزی گرت لە هەڵوێستی هێزمەندانەی سریلانکا بەئاراستەی پەیوەست بوونی بە بڕیارنامەکەی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەبواری ڕاگیرانی کۆمەڵکوژی و دڕندەکاری نێوشەڕ لە کەرتی غەزە و لێواری ڕۆژئاوا و هیواداری دەربڕی کە پەیوەندی نێوان ئێران و سریلانکا لەبوارە جۆربەجۆرەکان بۆوێنە بەهاو بایەخە هاوبەشەکان زۆرتر لە هەمیشە پەرە بساتێنی

عەبدوڵڵاهیان"یش وتی کە کۆدەنگی یەکیەتی ئوروپا بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین لەلایەن ئێرانەوە گرینگی پێ دەدرێ.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی چاوپێکوتنەکەی لەگەڵ ڕانیل وێبکێڕمسینگەی سەرۆک کۆماری سریلانکا وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی ئەو وڵاتە بەئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی فەلەستین و غەزەو لێواری ڕۆژئاوا پێداگری کرد کە گرینگترین بابەت ڕاگیرانی ئەو شەرەو کۆتایی هێنان بە دڕندەکاری زایۆنیستەکانە.

سەرۆکی سریلانکاش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای ئاماژە بە دەسکەوتە گەورەکانی کۆماری ئیسلامی و پێگەی ستراتیژیکی ئێران، ئەم وڵاتەی بە دڕگای هاتنە نێو ئاسیای نێوەڕاست زانی و پێداگریشی کرد لەسەر هەلسوکەوتی ئابووری لەگەڵ ئێران.

سەرپەیڤ