ئادار 05, 2024 13:00 Asia/Tehran

"سەید ئیبراهیم رەئیسی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی زانستەکانی هێزی پۆلیس، وتی: ئاسایشی ئەمڕۆکەی ئێران سەرچاوەگرتوو لە ئامادەبوونی خەلک لە گۆڕەپانە جیاجیاکان و هەڵقوڵاو لە بەئاگابوون، بێداری، هۆشیاری و ئامادەباشیی هێزی سەربازی و پۆلیسە.

رەئیسی وتیشی: هێزە چەکدارەکان بۆ گەل، مایەی شانازین و جێگەیان لەنێو دڵی گەلدایە، چونکە لە تەنیشت خەڵک و لەگەڵ خەڵکدان.

سەرۆک کۆمار هەروەها وتی: توانای بەرگریی، سەقامی ئابوری و توانای کەلتوری، سێ فەکتەری گرینگی هێزمەندیی نیشتمانین.

چل و شەشەمین ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆی زانستەکانی هێزی پۆلیس، ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی سەید ئیبراهیمی رەئیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە زانکۆی "ئیمام حەسەنی موجتەبا(ع)" بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ