ئادار 12, 2024 15:00 Asia/Tehran

وەزیری دەروەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا بە پیرۆزبایی کردنی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، مەسەلەی فەلەستینی بە گرینگترینی ئەولەوییەتەکانی جیهانی ئیسلام هێنایە ئەژمار.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" وتی: ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی کەرتی غەززە ئەوەی نیشان دا کە مەسەلەی فەلەستین وەکوو ئارمانجی هاوبەشی موسڵمانان لە سەرووی ئەولەوییەتەکانی جیهانی ئیسلامدایە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان وتیشی: مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەتوانێ هەلێکی بێ وێنە بڕەخسێنێ بۆ وڵاتانی ئیسلامی بۆ ئەوەی بە یەکێتی و یەکهەڵوێستییەکی هەمەلایەنە، باشترین و کاریگەرترین ڕێگا بگرنە بەر بۆ کۆتایی هێنان بە ڕەگەزکوژی و جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی ئاپارتایدی زایۆنی لە غەززە.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆتایی ئەم پەیامەدا خەباتکارانی خۆڕاگری و خەڵکی فەلەستینی بە سەرکەوتووی سەرەکیی ئەم گۆڕەپانە زانی.

ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە ئێراندایە. 

سەرپەیڤ