ئادار 26, 2024 10:30 Asia/Tehran

"ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ سێ شەممە دەگاتە تاران و پاش دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەی پرێس کۆنفرانس دەبێ.

سەرچاوە هەواڵییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند، "ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس رۆژی سێ شەممە سەردانی تاران دەکا.

بەپێی ئەو راپۆرە، هەنیە لە تاران چاوی دەکەوێ بە "حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران و پاشان پرێس کۆنفرانسێک بەڕێوە دەبات.

سەفەری هەنیە بۆ تاران پاش بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاگربەسی خێرا لە کەرتی غەززە ئەنجام دەگرێ. ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەممە بڕیارنامەی ئاگربەسی خێرا لە غەززەی پەسەند کرد.

ئەمریکا هەڕەشەی کردبوو، بێتوو دەقی ڕەشنووسی بڕیارنامەکە گۆڕانی بەسەردا نەیەت و ڕستەی ئاگربەسی هەمیشەیی بۆ ئاگربەس نەگۆڕدرێ، ئەو بڕیارنامەیە رەت دەکاتەوە.

سەرپەیڤ