ئادار 27, 2024 13:00 Asia/Tehran

نوێنەری مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی چل و هەشتەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان لە "ژنێڤ"ی سوئیس، جەختی کرد لەسەر ڕۆڵی گرینگی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان و وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوە بێلایەنەکان لە داکۆکی کردن لە کەرتی غەززە.

"موجتەبا یوسفی" پاش کۆتایی دانیشتنی بەشی پەرلەمانیی بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن، لە پەراوێزی سەدو چل وهەشتەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان لە "ژنێڤ"ی سوئیس، وتی: دەکرێ لە پتانسێل وبارستای دەم و دەزگە نێودەوڵەتییەکان لەوان یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان و بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن بۆ شەرمەزارکردنی رژیمی داگیرکەر و منداڵکوژی زایۆنیستی و وەستاندنی ژینۆسایدی فەلەستینیان لەلایەن رژیمی داگیرکەری زایۆنی، کەڵک وەربگیردرێ.

"موجتەبا یوسفی" وێڕای پیداگریی لەسەر ئەوەی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕدەرانی مافی مرۆڤ، هیچ کاریگەرییەکان نەبووە، وتی: مەخابن ڕێکخراوەکانی جاڕدەری مافی مرۆڤ ئەمڕۆ لەهەمبەر ژینۆسایدی زیاتر لە٣٢هەزار فەلەستینی لەوان ژنان ومنداڵان لەلایەن رژیمی داگیرکەری زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، هیچ لێوەشاوەییەکیان لەخۆیان نیشان نەداوە.

سێیەمین دانیشتنی بەشی پەرلەمانیی ولاتانی ئەندامی بزووتنەوەی وڵاتانی بێلایەن بەئامادەبوونی نوێنەرانی شەست وڵاتی ئەندامی ئەو ڕێکخراوە بەمیوانداریی ئەنجومەنی نیشتمانیی کۆماری ئازەربایجان لە پەراوێزی سەد و چل و هەشتەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان و بەئامادەبوونی شاندی پەرلەمانیی ئێران بە سەرۆکایەتی "موجتەبا یوسفی" لە ژنێڤ بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ