نیسان 14, 2024 18:00 Asia/Tehran

خەڵکی پارێزگاکانی سەرانسەری ئێران بە کۆبوونەوە لە شوێنی جۆراوجۆر و درووشمدان دژ بە ڕژێمی زایۆنی، پاڵپشتی خۆیان دەربڕێ بەرامبەر بە سزادرانی ئەم ڕژێمە لە لایەن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە.

دە ڕۆژ پاش پەلاماردرانی بەشی کۆنسوڵیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق وەکوو بەشێک لە خاکی وڵاتەکەمان و شەهید بوونی حەوت ڕاوێژکاری سەربازیی یاسایی ئێران و کاردانەوەی ڕاشکاوانە نیشان نەدانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بەم کردەوە نایاساییە، سەر لەبەیانی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوە، سپای پاسدارانی شۆڕی ئیسلامی ئێران بە تەقاندنی درۆن و مووشەک بەرەو فەلەستینی داگیرکراو، دەستی دایە سزادانی ئەم ڕژێمە دەسدرێژکارە.

هاوکات لەگەڵ ئەم کردەوەیە، خەڵکی سەرانسەری ئێران بە کۆبوونەوە لە مەیدانە سەرەکییەکانی شارەکانیان، پاڵپشتیی خۆیان لەم کردەوەیە دەربڕی و دەستیان دایە درووشمدان دژ بە ڕژێمی زایۆنی.

خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە پارێزگاکانی سەرانسەری وڵاتدا، هاوکات لەگەڵ تەقێندرانی درۆن و مووشەک بەرەو ڕژێمی زایۆنی، بە کۆبوونەوە و درووشمدان دژ بەم ڕژێمە منداڵکوژە، پاڵپشتی  و خۆشحاڵیی خۆیان لەم کردەوەی سپا دەربڕی. 

هەروەها ژمارێک شاروومەندی عێراقی لە شارە جۆراجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان بەغدا و کەربەلا، ڕژانە سەر شەقامەکان و پاڵپشتیی خۆیان دەربڕی بەرامنەر بە پەلاماریی موشەکی و درۆنیی ئێران بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو. 

سەرپەیڤ