نیسان 25, 2024 09:25 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێک دا ڕەخنەی گرت لە سەرکوتی ناڕەزایەتی خوێندکارانی ئەمریکایی لایەنگری خەڵکی فەلەستین لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە.

ناسرکەنعانی"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە گیرانی خوێندکارانی ناڕازی  بەدڕندەکاری زایۆنیستەکان لە غەزە لەنێو زانکۆکانی ئەمریکا پێداگری کرد کە ڕاپۆرتە هەواڵدەریەکان سەبارەت بە سەرکوت و گرتنی بەربڵاوی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بەهۆی لایەنگریان لە خەڵکی فەلەستین و پێشیلی توندو تیژانەی مافی دەنگدان و ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤە کە لە ڕوانگەی بیروڕای گشتی خەڵکی جیهانەوە زۆر جێگەی دڵگرانیە.

کەنعانی وتی: ڕۆڵی ئەمریکا لە کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە بە سەرکوتی خوێندکاران پاک نابێتەوەو زۆر پێویستە کە حکومەتی ئەو وڵاتە هاوکات لەگەڵ وەفاداربوونی بە ئەرکی مافی مرۆڤی، ئازادی ڕادەربڕین و کۆبوونەوەی خوێندکاری و مامۆستایانی زانکۆش گارانتی بکاو ڕێز بگرێ لە داخوازی و مافی یاسایان.

ڕۆڵی سەرەکی و لایەنگرانەی حکومەتی ئەمریکا لە کۆمەڵکوژی خەڵکی فەلەستین لەلایەن زایۆنیستەکانەوە بە پێک‌ینانی کەوشەنی سەرکوت و دامرکاندنی دەنگی ئەو ناڕازیانە هیچکات ناسڕدرێتەوە.

سەرپەیڤ