May 02, 2024 10:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامدانەوە بە دووپات بوونەوەی ئیدیعای یەکلایەنەی کوەیت لەبارەی مەیدانی"ئارەش" لە بەیاننامەی کۆتایی سەفەری میری کوەیت بۆ میسر، وێڕای بەڕەت کراوە زانینی ئەو ئیدیعایە، وتی: دووپات بوونەوەی ئەو بانگەشە یەکلایەن و بێ بنەمایانە لەلایەن لایەنی کوەیتی، جێی داخ و مەخابنیە.

"ناسر کەنعانی" وێڕای پێداگریی لەسەر مافی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو مەیدانە هاوبەشە بەگوێرەی مافە مێژووییەکان و پێشینەی دانوستانی نێوانیان، ڕایگەیاند: وەک رابردوو، بانگهێشتی لایەنی کوەیتی دەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی پاوەجێ کە داڕێژراو بێ لەسەر بنەمای هاوکاریی دۆستانەو بەرژەوەندییە هاوبەشەکان. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها وتی: دەرکرانی بەیاننامەی دووپات کراوەو هێنانەئارای بانگەشەی یەکلایەنە، لەباری مافەوانییەوە، هیچ مافێک بۆ حکومەتی کوەیت مسۆگەر ناکاو ڕاسپێریمان بۆ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەوەیە، کە خۆببوێرن لە دووپات کردنەوەی ڕەچاوکردنی شێوازگەلی بێ دەسکەوتی سیاسی و میدیایی لەپەیوەندیی لەگەڵ پرسە مافەوانی و تەکنیکییەکانی مەیدانی هاوبەشی ئارەش.

کەنعانی پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم بەگوێرەی ئەسڵی نیازپاکی، هاریکارییە ناوچەییەکان پێوشوێن دەگرێ و داوا لە دەوڵەتانی دیکە دەکا، لەئاراستەی هاتنەدی ئەسڵی نیازپاکی و پەرەی پەیوەندیی وهاوکارییەکان هەنگاو هەڵگرن.

سەرپەیڤ