یەکەم فەرمانبەرێتی ئەقیانوسیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە نیوەگۆی باشوری زەوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427077-یەکەم_فەرمانبەرێتی_ئەقیانوسیی_سپای_پاسدارانی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_نیوەگۆی_باشوری_زەوی
پاپۆڕی ئەقیانووس پێوی "شەهید مەهدەوی"ی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە تێپەڕین لە خولگەی سفردەرەجە (هێڵی ئوستوا) گەیشتە نیوەگۆی باشوری زەوی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 05, 2024 06:30 Asia/Tehran

پاپۆڕی ئەقیانووس پێوی "شەهید مەهدەوی"ی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە تێپەڕین لە خولگەی سفردەرەجە (هێڵی ئوستوا) گەیشتە نیوەگۆی باشوری زەوی.

ئەوە یەکەم فەرمانبەرێتی دوربڕی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیە لەباری بڕینی مەوداو جۆری فەرمانبەرێتی کە بەناوی شەهید"نادری مەهدەوی" تۆمار دەکرێ.

پاپۆڕی شەهید مەهدەوی کە سێ ساڵ لەمەوبەر پەیوەست کراوە بە هێزی دەریایی سپا، زیاتر لە دوو هەزار و سەد تۆن کێشی هەیە، درێژاییەکەی دووسەد و چل مەتر و پانتاییەکەشی بیست وحەوت مەترە.

ئەو پاپۆڕە، چەشنی جۆراوجۆری ڕادارە پێشکەوتەکانی وەک، ڕاداری سێ ڕەهەندی، سیستەمە مووشەکییەکان، مووشەکی ئاست بە ئاست، ئاست بە ئاسمان و سیستەمی سێی جۆزەردان و گشت سیستەمەکانی بەدالەی پێشکەوتە لەخۆ دەگرێ و لە جۆری خۆیدا لەوێنەی پاپۆڕە تایبەتییەکانی ئێران دێتەئەژمار.

جگە لەوە، پاپۆڕی شەهید مەهدەوی یەکەم کەشتیی ئێرانیی تەیارکراو بە مووشەکی بالستیکی دوربڕە.