May 05, 2024 11:14 Asia/Tehran

ئاڵووێری بازرگانیی ئێران و یەکێتی ئوروپا لە دووەم مانگی ئەمساڵی زایینی(٢٠٢٤) ٣٠ لەسەت گەشەی بووە.

تازەترین ئاماری بڵاوکراوە لەلایەن ناوەندی ئاماری ئوروپاوە (یۆرۆستات) پێشاندەری ئەوەیە کە، ڕێژەی تیجارەتی ئێڕان و ٢٧ئەندامی یەکێتی ئوروپا لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵی زایینی، گەیشتووەتە٨٤٧ملوێن یۆرۆ.

ئاستی ئاڵووێری ئێران ویەکێتی ئوروپا لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی٢٠٢٤، لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو ماوە لەساڵی ڕابردوودا، ٨ لەسەت زیادی کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئاستی هاوردەی یەکێتی ئوروپا لە ئێرانەوە لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی٢٠٢٤دا بە هەڵکشانی٣ لەسەتی، لەبەراوەرد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، گەیشتووەتە١٤٤ملوێن یۆرۆ.

هەناردەی یەکێتی ئوروپا بۆ ئێران لە مانگی ژانڤییەو فێڤرییەی ئەمساڵیش ٩ لەسەت زیادی کردووەو گەیشتووەتە٧٠٣ملوێن یۆرۆ.

سەرپەیڤ