May 23, 2024 08:30 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دوێنێ ئێوارێ لەدیدار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، سەرۆک کۆماری تونس، میری قەتەر و سەرۆک وەزیرانی پاکستان، سوپاسی هاوخەمیی ئەو بەرپرسانەی کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دوێنێ لەدیداری "نەبی بێرری" سەرۆکی پەرلەمانی لوبناندا وێڕای سوپاس و پێزانینی هاوخەمیی دەوڵەت و گەلی لوبنان لەو ڕووداوە تاڵ و قورسەدا، فەرمووی: ڕاگەیێندرانی ماتەمینی گشتی لە لوبنان، پێشاندەری ئەوپەڕی هاریکاریی نێوان دوو وڵاتە.

نەبی بێرریش وتی: ئەرکی سەرشانمان بوو کە بەنوێنەرایەتی دەوڵەت و گەلی لوبنان لەتاران ئامادە بین.

ڕێبەری باڵای شۆڕش هەروەها دوێنێ لە دیداری سەرۆک کۆماری تونس و شاندی هاوڕێی، سوپاسی هەست و نەستی برایانەو دۆستانەی بەڕێز"قەیس سەعید"ی کرد لەحاند ڕووداوەکەی ئەم بەینەدا.

سەرۆک کۆماری تونسیش جەختی کرد لەسەر ئیرادەی هاوبەشی دوو وڵات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەهەموو بوارەکاندا. ڕێبەری باڵای شۆڕش هەروەها لە دیداری بەڕێز میری قەتەر و شاندی یاوەری، وێڕای سوپاس وێژی لەبەر هاوخەمیی و هاوسۆزیی دەربڕینی قەتەر لە ڕووداوە تاڵەکەی ئەم دواییەدا، پێی داگرت لەسەر بەردەوام کرانی ڕێگای بەرەوپێش برانی هاوکاریی نێوان دوو وڵات.

میری قەتەریش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەر هەردەم پتەو و بەهێز بووەو ئەو ڕێگایە هەردرێژەی دەبێ.

ڕێبەری باڵای شۆڕش هەروەها لە دیداری سەرۆک وەزیرانی پاکستان و شاندی هاوڕێی، سوپای هاوخەمیی و سۆزی دەوڵەت وگەلی برادەری پاکستانی کردو فەرمووی: پەیوەندیی نێوان دوو وڵات بۆ ئێران، زۆر گرینگە.

"شەهباز شەریف"یش لەو دیدارەدا، سەفەری ماوەیەک لەمەوبەری خوالێخۆشبوو رەئیسی، بۆ پاکستانی بە سودو بواخۆشکەر زانی بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و نەخشە ڕێگای داهاتوو.

سەرپەیڤ