May 24, 2024 15:30 Asia/Tehran

"عەلی باقری کەنی" لەدیدار لەگەڵ ڕێبەرانی موقاوەمەی فەلەستیندا وێڕای سوپاس و پێزانینی هاوخەمیی و هاودەنگیی تاقمە خۆڕاگرەکان لەگەڵ خەڵکی ئێراندا، پەسنی خۆڕاگریی ئازایانەی خەڵکی فەلەستینی دایەوە هەمبەر بە رژێمی زایۆنیستی.

ڕێبەرانی تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بریتی لە؛ "ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس، "محەممەد ئەلهیندی" جێگری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین و"جەمیل مەزهەر"ی جێگری سکرتێری گشتیی بەرەی گەل بۆ ئازادکرانی فەلەستین هاوڕێ لەگەڵ ژمارێک ئەندامی مەکتەب سیاسیی هەرسێ گرووپەکە، کە بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید "ئایەتوڵڵا رەئیسی" و شەهید "ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" سەردانی تارانیان کردووە، لەگەڵ "عەلی باقری کەنی" سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوە دیداریان کردو سەرەخۆشی، هاوخەمیی و هاودەنگیی خۆیان و خەڵکی فەلەستین لەگەڵ ڕێبەری، دەوڵەت و خەڵکی ئێران دەربڕی.

باقری بەئاماژە بە هێز ودەسەڵاتی خۆڕاگریی فەلەستین لەهەمبەر رژیمی زایۆنیدا وتی: لەبابەت کارامەیی خۆڕاگریی، هەرئەوەندە بەسە کە زایۆنییەکانی لەگۆڕەپاندا بەچۆکداهێناوە، و لەبواری سیاسی، مافەوانی و دیپلۆماسیی گشتیی جیهانیش زایۆنییەکان، کەم وێنەترین شکستیان لەماوەی حەفتاو پێنج ساڵی ڕابردوودا، تاقی دەکەنەوە.

سەرپەیڤ