پەیامی ڕێبەری شۆڕش بۆ خولی نوێی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی: مەجلیس دەبێ هێورکەرەوە و بانگهێشت دەر بۆ یەکدڵی لەنێو وڵات دا بێت
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی دەستپێبوونی دوازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پەیامێک دا فەرموویان : مەجلیس دەبێ هێورکەرەوە بێت و خەڵک بۆ یەکدڵی بانگهێشت بکات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە درێژەی پەلامەکەیدا فەرمووی ئێستا کە دوازدەهەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی وەکوو هەمیشە لە کاتی دیاری کراو و بێ درەنگی دەست پێ کراوە، لە دەرگانەی خودای مەزن سەردادەنەوێنم و لە بەر هێزمەندی و درێژەی خەڵک سالاری ئایینی کە خەڵاتی مەزنی ئیلاهی بۆ گەلی ئێرانە، سپاسی دەکەم .
ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە بەشێکی دیکەی ئەم پەیامەی دا فەرمووی هەر مەجلیسێکی نوێ ئەتوانێ ئاسۆیەکی نوێ بو وڵات بکاتەوە و ببێتە هۆی هێواداری گەل .
دارشتی نوێنەرانی پڕ لە وزە و گریک لەگەڵ هەڵبژێردراوانی بە ئەزموون هەڵگری ئەو پەیامەیە کە ماڵی ملەت و نەتەوە بە سوودوەگرتن لە دەسەڵاتەکانی لە دەستوور دا و بە دەروەست بوون بە بەرپرسایەتی قورسی لەکۆڕی ڕوکنەکانی وڵات دا دەتوانێ بابەتی تازە و نووژەن ئاوێتە لەگەڵ پوختەیی و بەڕێ و جێیی بکات و یاسادانان و چاودێری لە بشێوی و شەپۆل و قەتیس مان و وەستان بە دوور بگرێ .
ڕێبەری باڵای شۆڕش فەرموویان خاڵێک کە هەمیشە جەختی لەسەرئەکەم ئەوەیە کە مەجلیس و پەرلەمان دەبێ هێوری ببەخشێ و هیوابخوڵقێنێ و ورە بەرز کاتەوە و بۆ هاودڵی وبرایەتی لە وڵات دا بانگخواز بێت .
لە خودی پەرلەمانیش دا ململانێی بێ سوودی میدیایی و مشت و مڕی پڕ لەزەرەری سیاسی کات و تەمەنی کورتی سەردەمی بەرپرسایەتی نەفەوتێنێ دەنا توانایی بە بایخی بوونی نوێنەران لەو جێ و شوێنە بەرزە دا دەفەوتێنێ و ئەوەش خەسارێکی مەزنە .
ڕێ وڕەسمی کرانەوەی دوازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەڵبژێردراو و بەرپرسانی حکومی و سەربازی لە کۆبوونەوەی ئاشکرای مەجلیس دا بەڕێوە چوو .