پێداگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر پەرەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : پێوەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕوو لە گەشەو پەرەسەندن دایە و ئەم ڕەوتە درێژەی دەبێت.
ناسر کەنعانی لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی دا لە وڵامی پرسیارێک دا وێڕای سپاس بێژی لە ئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستان لە ڕێ وڕەسمی بەڕێکردن و ڕێزگرتن لە شەهیدانی خزمەت وتی : پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕوولەگەشە و پەرەسەندن دایە و ئەم پێوەندییە درێژەی دەبێت .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : دوابەدوای شەهید بوونی سەرۆک کۆمار بەگوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان، زۆرتر لە سێسەد و سی پەیام لە لایەن کاربەدەستانی باڵای وڵاتانی جۆربەجۆری جیهان بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕش، دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەرپەرەستی سەرۆک کۆماری ، سەرپەرەستی وەزارەتی دەرەوە نێردراوە . هەروەها زۆرتر لە شەست شاندی باڵا لە ئاستی سەرۆکانی وڵاتان لە وان سەرۆک وەزیران ، سەرۆک کۆماران و وەزیرانی دەرەوە ، لە دەرفەتێکی کورت دا بۆ هاوخەمی لەگەڵ دەوڵەت و گەلی ئێران سەردانی ئێرانیان کردووە و هەموو ئەمانە نیشاندەری پێوەندی کاریگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆرە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد : داکۆکی کردن لە ڕەوتی خۆڕاگری و هەروەها خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە بەرامبەر داگیرکەران، سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە ئەوەش لەبەر بنەماکانی شۆڕش ئیسلامی و ئارمانجەکانی ئیمامی کۆچردووە.