حوزه‌یران 13, 2024 10:45 Asia/Tehran

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆاژاوا لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی گەڵاڵەی تۆکمەی دەروازەی سنووریی تەمەرچینی پیرانشار (خانێ) بە ئاماژە بە گەشەی ٢٥٠%ی ترانزیتی کەل و پەل و شت و مەک و هاتووچۆی موسافیرانی ئەربەعین لە سنووری تەمەرچینەوە وتی: تەمەرچین و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕیزی سنوورە چالاکەکان و یەکەم پارێزگاکاندان لەم بوارەدا.

محەممەد سادق موعتەمدیان بە ئاماژە بەوەی کە ڕادەی هەناردە لە سنووری تەمەرچینی پیرانشارەوە بە گەشپێدرانی ژێرخانە پێویستەکان لە حکومەتی سێزدەهەم گەیشتە یەک ملیار دۆلار لە ساڵدا، وتیشی: بە هەڵگیرانی بەرتەسکییەکانی رابردوو، ئەمڕۆ گەشانەوە و پێشکەوتن لە بواری هەناردە و ئاڵ و وێری بازرگانی لەم سنوورەوە دەبینین.

موعتەمەدیان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لە سەفەری ئەمدواییە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیار دراوە جاددەکانی سەر بە سنوورە هاوبەشەکان ببێ بە جووتساید کە نیوەی ئەو پرۆژەیەیش جێبەجێ کراوە. هەروەها ڕاشیگەیاند: پلانێکمان هەیە سەبارەت بە دانانی  بارگە بۆ کەل و پەلی ئێرانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لەم بوارەدا جەمسەرێکی ناوچەیی بۆ خستنەبەردەستی کەل و پەلی ئێرانی وەڕێدەخەین، تا لەوێوە بگەیەنرێنە بازاڕی وڵاتانێکی وەک تورکیا، ئۆردۆن و سوریا. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەمیشە دەسڕاگەیشتن بە دەریای مەدیتەرانە جێی سەرنج و بایەخی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە و هەنگاوە بەراییەکانیشی بۆ هەڵگیراوە، وتیشی: ئەم مەسەلە بەرنامەیەکی ستراتژیکە بە ئاسۆیەکی بیست ساڵە بە مەبەستی گرێدانی ئێران بە سوریا و دەریای مەدیتەرانە، لە ڕێگای هەرێمی کوردستانی عێراقەوە. 

سەرپەیڤ