حوزه‌یران 26, 2024 13:10 Asia/Tehran

سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەهرام جان ئیلایف"ی جێگر یەکەمی وەزیری دەرەوەی ئوزبەکستان کە بۆ بەشداری لە نۆزدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆگەی وتووێژی هاریکاری ئاسیا سەردانی تارانی کردوە وتی: پێویستە وڵاتانی ئیسلامی کەڵکوەربگرن لە پتانسێڵە ناوچەیی و نێونەتەوەیەکان بەئامانجی ڕاگرتنی دڕندەکاری زایۆنیستەکان و یارمەتی دانی خەڵکی لێقەماوی فەلەستین.

باقری لەو چاوپێکەوتنەی دا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەنوکە پەیوەندیەکانی نێوان دوو وڵات لەئاستێکی دڵخواز دایە و هەردوو وڵات و گەلەکانیان پەیوەندیەکی مێژویی و ژیاری و کەلتوری قوڵیان لەگەڵ یەکتر هەیە وتی: وا چاوەڕوان دەکرێ بە کەڵکوەرگرتنی زۆرتر لە لێهاتویەکانی هەنوکە ئەم پەیوەندیانە لە داهاتوش زۆرتر لە پێشوو پتەو بێ و پەرە بستێنێ.

ناوبراو لەو چاوپێکەوتنەی دا سەبارەت بە پرسی فەلەستین وەک یەکێک لە گرینگترین بابەتەکانی ناوچەکەو جیهان پێداگری کرد کە یەگجار پێویستە وڵاتانی ئیسلامی لە لێهاتویە نێونەتەوەیی و ناوچەیەکانیان بۆ ڕاگرتنی درندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی و یارمەتیدانی خەڵکی غەزە کەڵکوەربگرن.

جێگە یەکەمی وەزیری دەرەوەی ئۆزبەکستانیش لەو چاوپێکەوتنەی دا ڕێزی گرت لە هەوڵی سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی شەهیدی ئێران بەئاراستەی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی دوو وڵات و پێداگریشی کرد کە حکومەت و گەلی ئوزبەکیا هەروا لەگەڵ گەل و حکومەتی ءیران دەبن و ئامادەین کە لە هەموو بوارە ئابوری و بازرگانی و ترانزیتەکان دا لەئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی پەرە بدەینە ڕێبازی پەرەدان بە پەیوەندیەکانمان.

سەرپەیڤ