بایکۆت و زۆرداری و دڕندەکاری تەوەری مافی مرۆڤی ئەمریکی لەهەمبەر گەلی ئێران
سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشێلی مافی گەلی ئێران بۆوێنە لەڕێگەی بایۆتکۆتی زۆردارانەوەی بە تەوەری مافی مرۆڤی ئەمریکی لێکدایەوە.
عەلی باقری کەنی" سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تویتردا وێڕای ئاماژە بە تێپەڕینی زۆرتر لە ٣٦ ساڵ بەسەر کردەوەی ناجوانمێرانەو تیرۆریستی ئەمریکا کە تێیدا فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئێرانی لەسەر کەنداوی فارس نووسی: پێشیلی مافی مرۆڤی گەلی ئێرانلەلایەن ئەمریکاوە بەردەوام لەڕێگەی جۆربەجۆرەوە بە ڕەچاوکرانی بایکۆتی زۆردارانە هەروا بەردەوامە.
سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێرای ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هێزمەندانە لەبەرامبەر دڕندەکاری دا خۆڕاگری کردوەو سەڕەرای سەرجەمی ئەوزەخت و گوشارانە گەشەی کردوە وتیشی دەسوەردانی نایاسایی ئەمریکا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی دنیادا ئەو وڵاتەی کردۆتە یەکێک لە گرینگترین پێشیلکارانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان دا.
سی و شەش ساڵ لەمەوبەر لەئاکامی هاوێژرانی مووشەکی ناوگانی وێنسێنس"ی بۆ فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری ئێران سەرجەمی ٢٩٠ موسافیرەکەی بۆوێنە ٦٦ منداڵ و ٥٣ ژن شەهید بوون.