وشداری ئێران لەحاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە لوبنان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وشداری دا لە حاند هەرچەشنە شەڕاشۆیی تازەی ڕژێمی زایۆنی دژ بە لوبنان.
ناسر کەنعانی چافی ئەمڕۆ یەکشەممە سەبارەت بە بەیاننامەی حیزبوڵای لوبنان و هەروەها ژمارێک لە کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە لەبارەی وەدرۆخستنەوەی دەستێدابوونیان لەو پەلامارەی کرایە سەر "مەجدەل شەمس"ی جەولانی داگیرکراوی سوریا، وتی ؛ ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسراییل پاش دە مانگ ژینۆساید لە کەرتی غەززە و کوشت و کوشتاری منداڵان و ژنانی فەلەستینی، بە سناریۆیەکی ساختە و پلانبۆدارێژراو، هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی بیروڕای گشتی بەلاڕێدا ببات و سەرنجی جیهان لە سەر جەنایەتە بەربڵاوەکانی لە فەلەستین نەهێڵێ.
وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران پاڵپشتی کردنی لە پاوەجێی و ئاسایشی لوبنان و ناوچەکە بەرامبەر بە شەڕاشۆییەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری زایۆنی بە ئەرکی سەر شانی کۆمەڵگای جیهانی زانی و پێیداگرت؛ هەرچەشنە هەنگاوی گەمژانەی ئەم ڕژێمە دەتوانێ بوارخۆشکەری ئاڵۆزی و ناهێوری بێ و بڵێسە بە ئاگری شەڕ لە ناوچەکەدا بدات کە بێتوو ئەوە ڕوو بدات ئیسراییل بەرپرسی سەرەکیی دواهات و کاردانەوە پێشبینی نەکراوەان بەرامبەر بە وەها کردەوەیەکی گەمژانە دەبێ.