ڕاوێژی نێوان ئێران و تورکیاو عەرەبستان و میسر لەسەر ڕوداوەکانی ئەمدوایانەی ناوچەکە
سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژو راوێژ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعودیاو میسرو تورکیا دوایین ڕوداوەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای هێنایە بەر باس.
عەلی باقری کەنی"ی سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران و "فەیسەڵ بن فەرحان"ی وەزیری دەرەوەی سعودیا لەمیانەی وتووێژە تەلەفونیەکەیان دا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێوان دوو وڵات و دوایین ڕوداوو گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە ڕاوێژیان کردو وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاری زایۆنیستەکان لە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە پێداگریشیان کردەوە لەسەر یەکیەتی نێوان وڵاتانی ئیسلامی لەپێناو خەبات بەدژی دوژمنانی نەتەوەی ئیسلام.
باقری کەنی هەروەها لەمیانەی پەیوەندی تەلەفوونی لەگەڵ هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارە بە دوایین ڕوداوەکانی پەیوەنددار بە شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕاوێژو وتووێژی کرد.
باقری کەنی وتی کە ڕژیمی زایۆنیستی بە پێشێلی بەتەواوی سەروەری خاک و ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی کەسایەتی دلێری جیهانی ئیسلام و جیهادگەری ماندووی نەناسی خۆڕاگری فەلەستینی شەهید کرد.
سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە وتووێژی لەگەڵ بەدر ئەحمەد محمد عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر وێرای ئاماژە بە هەستیاری دۆخی ناوچەکە لەسایەی پەرەسەندنی دڕةدەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەدژی خەڵکی بێ تاوانی فەلەستین لە غەزە، ڕاوێژو هاریکاری نێوان وڵاتانی گەورەی ئیسلامی بەتایبەت ئێران و میسری بۆ بەربەرەکانی بەدژی ئەو هەڕەشەو کێسانە بە یەگجار پێویست لێکدایەوە.