کەنعانی: ڕژیمی زایۆنیست باهۆزی توڕەیی حکومەتە دادپەروەرەکان دروێنە دەکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی وتی: ئەو ڕژیمە بەم زوانە باهۆزی توڕەیی گەل و حکومەتەکان دروێنە دەکا.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد کە ڕژیمی زایۆنیست بە درێژەی دڕندەکاریەکانی نێو شەڕو ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین و پێشێلی ئاشکرای سەروەری خاک و دەسەڵاتداری وڵاتان و پەرەدان بە تیرۆریزم لەئاستی ناوچەکەو جیهان و هەڕەشە لە ئاشتی و سەقام و ئاسایشی ةیونەتەوەیی تووی ئاگری توڕەیی و قین لەدڵی گەلانی فەلەستین و ناوچەکەو جیهان دا دەچێنێ و زۆری پێ ناچێ کە ئەو ڕژیمە یاخی و ڕەگەزپەرەستە توڕەیی و ئاگری گەل و حکومەتە دادپەروەرەکان دروێنە دەکا.
ڕژیمی مرۆڤکوژی زایۆنیست لەدواین دڕندەکاریەکەی دا ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و فواد شوکری فەرماندەری باڵای حیزبوڵڵای لوبنانی تیرۆر کردن و ڕوبەڕو بۆوە لەگەڵ توڕەیی سەرجەم موسوڵمانانی جیهان.