باقری: بی دەنگە کردن لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنی تەنیا دەبیتە هۆی هان درانی بۆ جەنایەت کردنی زۆرتر
سەرپەرەشتی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام دانەوە بە پێوەندی تەلەفونی وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا وتی کە "بێ دەنگە کردن لەبەرامبەر جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی تەنیا دەبێتە هۆی هاندرانی جەنایەکار ودوپاتکردنەوەی کاروکردەی ڕۆخێنەرانە.
" دیڤێد لمی" وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ" عەلی باقری " سەرپەڕەشتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە وتووێژی کرد. ناوبراو لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە وتی: کاروکردەی دەستدرێژکارانە وترۆریستی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە کە دەستدرێژی بۆسەر لوبنان وپەلامار بۆ سەر ماڵە ئاوەدانەکان لە بەیروت وچەند کاژێردوای ئەوە دەسدرێژی بۆسەر هەرێمی ئێران وشەهید کردنی میوانی ڕەسمی ئێران ، شەهید هەنیە لە نوێترین وێنەکانیەتی، تەنیا هۆکاری بێ سەقامی لەناوچەیە.
باقری وتی: دوای ڕودانی تاوان وجەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لە شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە وبنپێکردنی ئاسایشت وئەمنیەتی نیشتمانی ئێران وهەروەها بەزاندن وپیشێلکردنی سەقامی ناوچە، لایەنە ئەوروپیەکان بە بی دەنگە کردن وتەنانەت شەرمەزار نەکردنی ئەم کارە بنپێکەرانەیەی ئاشتی وئاسایشتی نێودەوڵەتی، یەکەم دەرفەتی دیپلۆماسیان تێک دا، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەسترانی ڕێگای دیپلۆماتێک لەلایەن ئەوروپیەکانەوە ئاکام وئەنجامێکی بێجگە لە هاندانی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەردەوامکردن ودرێژەدان بە کاروکردەی ترۆریستی وبرەوپیدانی بی سەقامی ونائەمنی لە ناوچە نابێت. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی ئێران پیداگرت: هیچ وڵاتێک لەوان کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەمبەر پاسەوانی کردن لەئەمنیەتی نیشتمانی، یەکپارچەیی خاک وسەروەری نیشتمانی خۆی چاوپوشی ناکات.