ئاب 08, 2024 10:12 Asia/Tehran

لاپەڕەی کەناڵی سەحەری کوردیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوکدا لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە لەچالاکی خرا لەبەر ئەوەی ڕاپۆری ئیدانەکرانی ترۆری شەهید ئیسماعیل هەنیەو داوای خەڵکی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی سەخت بە رژیمی زایۆنیستیی بڵاو کردۆتەوە.

بەپێی راپۆری کەناڵی سەحاب، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک وێڕای سڕینەوەی ڕاپۆرە هەواڵییەکان و بەرهەمە میدیاییەکانی هاوپێوەند بە شەهید ئیسماعیل هەنیە بەزمانی کوردیی لە لاپەڕەی سەحەری کوردیی، ئەکاونتی فەیسبوکی ئەو کەناڵەی لەکارخست. ئەو کردەی کۆمپانیای ئەمریکیی مێتا لەئاراستەی بایکۆت و گوشاری زۆرینەی سەر میدیاکانی لایەنگری بەرەی خۆڕاگریی لە دوو وشداریدانی جیادا ئەنجامی گرت.

تۆڕی فەیسبوک لە ئی مەیلێکدا خوازیاری سڕینەوەی ناوەرۆکی هاوپێوەند بە خۆڕاگریی بووەو تەنانات ئەو چەمک و ناوەرۆکانەشی سڕیوەتەوە کە لەباری داڕشتی نووسراوەکان، لەگەڵ ئەلگۆریتمە باوەکانی فەیسبوک دژایەتیان نیە.

لاپەڕەی ئینستاگرامی کەناڵی سەحەری کوردیش لە ٤٨کاتژمێری ڕابردوو، دوو وشداریی وەرگرتووەو ئەو مەسەلە، پێشاندەری بەرتەسکیدانان لەبەردەم ئازادیی ڕادەربڕین و پڕووپووچ بوونی ئەو دروشمەیە لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە.

سەرپەیڤ