ئه‌یلوول 19, 2024 09:56 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی جیهانیی

کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی"ئاشتیی دادپەروەرانە، دیالۆگی هاوبەشی جیهانی" بەهەوڵ و کۆششی کۆڕبەندی جیهانیی ئاشتیی ئیسلامی لەتاران بەڕێوە چوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو کۆبوونەوەدا، ڕایگەیاند، جیهانی ئەمڕۆ پتر لە هەمیشە پێویستیی بە ئاشتیی داڕێژراو لەسەر بنەمای دادگەریی هەیە. ناسر کەنعانی وتی: کردەی دڕندانەی رژیمی زایۆنی کە لە درێژەی داگیرکرانی هەشتا ساڵانی ئەو ناوچەیە ئەنجام دەگرێ، سەلمێنەری لاوازیی کۆمەڵگای جیهانییە سەبارەت بە چەسپاندنی ئاشتیی ڕاستەقینەو نموونەی ئاشکرای ناهێمنییە لەئاستی جیهاندا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: تاکاتێک کە یەکسانیی دەوڵەتان پشت گوێ دەخرێ، جیهان لە دۆخی نائارام و شێواوی ئێستادا دەمێنێ.

"داوود عامری" ئەمینداری گشتیی کۆڕبەندی جیهانیی ئاشتیی ئیسلامیش وتی: ئامانجی ئەو کۆبوونەوە، ڕێزنان و بەرزڕاگرتنی رۆژی جیهانیی ئاشتییە.

وتیشی: ئاشتی، ئاسایش و چەمک و واتای نزیک لە دادپەروەریی و مافی مرۆڤ، لە چەمک و واتا گرینگەکان بەئەژمار دێ لەئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانداو ئێمە هەوڵمان دا هەتا لەوبوارەدا، چەند کەسایەتی و لایەنێک لە دەرەوەو ناوخۆی ئێران، لەگەڵ خۆماندا هاوڕەوت بکەین.

سەرپەیڤ