ئه‌یلوول 28, 2024 07:13 Asia/Tehran
  • عێراقچی: با ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوی خێرا هەڵبگرێ

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە کارامەنەبوونی ئەنجومەنی ئاسایشی لەهەمبەر ڕاگرتنی قەڵاچۆکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە غەزەو لوبنان وتی هۆکەی ئەوەیە کە ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی هیچ نرخێک دانانێن بۆ گیانی خەڵکی ناوچەکەمان و ئاشتی و سەقام لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

سەیدعەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە دۆخی فەلەستین و لوبنان ڕایگەیاند کە کەم و زۆر ساڵێک دەبێ کە ڕژیمی زایۆنیستی دەستی کردوە بە ژینۆسایدکردنی خەڵکی فەلەستین و بەهۆی پاڵپشتی ئەمریکاشەوە ئەوەندە ملهور بوە کە ئەوەتا ئێستا هەڵدەکوتێتە سەر لوبنان.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە تۆمەت و درۆکانی نەتانیاهۆی دڕندەکار لە کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وتیشی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە پەلامارێکی بێ وێنەی کردۆتە سەر ناوچە سڤیل نشین و پڕحەشیمەتەکانی بەیرووت و حەوت بینای تێک ڕماندوون و لەو کارەشیان دا لە بۆمبی چەپەرشکێنی ٥٠٠٠ پۆندی وەرگیراو لە ئەمریکا کەڵکیان وەرگرتوە.

بەڕاستی مرۆڤ بڕوا ناکا کە لەوەها دۆخێک دا ئەنجومەنی ئاسایش هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتبێ بۆ ڕاگرتنی ئەو قەڵاچۆکاریانە.

شایانی باسە کە کە وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگرێشی کرد کە کۆماری ئیسلامی هەروا پاڵپشتی گەل و خۆڕاگری لوبنان دەبێ.

سەرپەیڤ