خۆپیشاندانی دژە زایونیستی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران
خەڵکی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران دژی جەنایەت و پەلامار دڕندانەکانی ڕژیمی مڕوڤ کوژی زایونیست بۆ سەر کەرتی غەزە و لوبنان خوپیشاندانیان کرد
خەڵکی کرماشان بە دوای شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا و جنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی لە کرماشان کۆبوونەوە . ڕێ و ڕەسمی بەرز ڕاگرتنی شەهادەتی مەزلوومانەی سەید حەسن نەسڕوڵڵا و شەهیدانی خوڕاگری لە شاری ئیسلامیش بەڕێوە چوو و خەڵک بە مەحکووم کردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی ز ایونیستی ڕق و نەفرەتی خویان لەو ڕژیمە منداڵکوژە ڕاگەیاند.
لە شاری سنەش خەڵک بۆ شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژیمی ز ایونیستی هاتنە ناو شەقامەکان و بە دروشمگەلی اللە اکبر اللە اکبر نەمان بو ئەمریکا و نەمان بو ئیسرائیل نەفرەتی خویان لە جەنایەتەکانی ڕژیمی ز ایونیستی و شەرمەزار کردنی شەهید کردنی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا ڕاگەیاند کۆبوونەوەی گەورەی خەڵکی تارانیش بو شەرمەزار کردنی جنایەتەکانی ڕژیمی ز ایونیستی بەڕێوە چوو .
لەشارەکانی دیکەی ئێرانیش خوپیشاندانگەلێکی هاو شێوە بەڕێوە چوو و جەنایەتکانی ڕژیمی زایونیستی شەرمەزار کرا .