سەرۆک کۆماری ئێران :جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونیستی بێ وڵام نامێنێتەوە
سەزۆک کۆماری ئێران جەختی کرد جەنایەتی بێ شەرمانە و ترسنوکانەی ڕژیمی زایونیستی لە شەهید کردنی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بێ وڵام نامێنیتەوە .
مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران وێڕای سەرخوشی کردن بە بۆنەی شەهادەتی خەباتکاری مەزن سەید حەسەن نەسڕوڵڵا و شەرمەزار کردنی توندی ئەو جەنایەتە لە لایەن ڕژیمی دڕندەکاری زایونیستی وتی وەها جەنایەتێک جارێکی دیکە سەلماندی ئەو ڕژیمە دڕندەکارە پێبەندی هێج کام لە یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان نیە .
پزشکیان وتیشی بانگەشەکانی سەرانی ئەمریکا و وڵاتانی ئوروپایی لە حاند وڵام نەدانەوە ی ئێران بە تڕوڕری ئیسماعیل هەنیە کە بە واتای ئاگربڕ دەزانن هەموو درۆ بووە و دەرفەت دان بە ئەو جەنایەتکارە تەنیا ئەوان سوورتر دەکات بۆ ئەنجام دانی جەنایەتی زۆرتر . سەرۆک کوماری ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر بەرپرسایەتی قورسی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە هەمبەر دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە ناوچە ڕایگەیاند وڵاتانی ئیسلامی نابێ لە هەمبەر دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی کەمتەرخەم بن بۆ ئەوەی کە ئەمڕو بە هەموو خەڵکی جیهان سەلمێندراوە کە جەنایەتکاری سەرەکی و هۆکاری شەڕ و ناسەقامی و مڕۆڤ کوژی چە کەسێکە .
ڕژیمی ز ایونیستی دوای نزیکەی ساڵێک جەنایت و جەنگ لە کەرتی غەززە لە دووشەمەی ڕابڕدووەوە جەنایەتەکانی خۆی بۆ لوبنان پەرە پێ داوە و لە نوێترین جەنایەتی خوی لە ڕۆژی هەینی 27 سێپتامبر و بە دوای بوردمانی زاحیە لە باشووری بەیروت سەید حەسەن نەسڕوڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی شەهید کرد . هەروەها بە هۆی بومبارانی ڕوژی شەمە لە باشووری بەیروت لە لایەن ڕژیمی منداڵ کوژی زایونیستی نەبیل قاووق جێگری ئەنجومەنی کارگێڕی حزبوڵڵا شەهید کرا.