چەسپانی ئاسایش لە شاڕێی ئابووریی ئێران لە باکووری ئوقیانوسی هیندوستان
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : هێزی دەریایی ئەرتەش و سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، ئاسایشی باکووری ئوقیانوسی هیندیان بۆ گەمیە وانی و دەریاوانی بازرگانی وڵات دامەزراندووە.
ئەمیر دەریادار شەهرام ئیرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی مەشقی مورەکەبی ئایونزی دووهەزارو بیست و چوار لە نێو کۆڕی پەیامنێران دا وتی : ئامادەبوونی ئێران لە دەریاکان ئاسایش هێنەرە و هێڵی گەمیەوانی بەتەواوی لە ئاسایش و هێوری دان .
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرپرسایەتی دوو لیژنەی ئاسایشی دەریایی و هەوڵی مرۆڤدۆستانەی ئایونزی لە ئەستۆ دایە و بە جوانی وبەدروستی خەریکی بەڕێوەبردنیەتی.
ئەم مەشقە ئەمڕۆ شەممە بە پەیامی ئاشتی دۆستایەتی و هاودڵی و بەشداری بەکۆمەڵ، بە بەشداری هێزی سەربازی و ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ئامادەبوونی وڵاتانی ڕووسیا، عومان، عەرەبستانی سعودی ، هیندستان، تایلەند، پاکستان، قەتەر و بەنگلادش لەسەر دروشمی لەگەڵ یەکتر بۆ ئوقیانوسی هیندی هێمن و هێور، خەریکە بەڕێوە دەچێت.