تشرینی دووه‌م 17, 2024 18:35 Asia/Tehran

وەزیری بەرەڤانیی ئێران کە سەردانی دیمەشقی کردووە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا دیدار و وتوێژی کرد.

بەشار ئەسەد و سەرتیپ نەسیرزادە لەم دیدارەدا سەباەت بە پرسە بەرەڤانی و ئاسایشییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بیر و رایان گۆڕییەوە. بەشار ئەسەد لەم دیدارەدا سەبارەت  بە پرسە بەرەڤانی و ئاسایشییەکانی ناوچەکە و بەهێزتر کردنی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوە و بنەبڕکردنی تیرۆریزم  لە ئاراستەی پاوەجێی وئاسایشی ناوچەکە لەگەڵ وەزیری ئێران وتووێژی کرد. سەرۆک کۆماری سوریا لەم دیدارەدا جەختی کرد کە بنەبڕکردنی تیرۆریزم ئەرکێکی ناوچەیی و جیهانییە؛ لەبەر ئەوەی کە مەترسییەکە لە سەر هەر هەموو خەڵکی جیهان. ئەمیر سەرتیپ فڕۆکەوان عەزیز نەسیرزادە لەگەڵ ژەنەراڵ عەلی عەباس وەزیری بەرەڤانیی سوریایش دیدار و تووێژی کرد. ناوبراو هەروەها چاوی بە ژەنەراڵ عەبدولکەریم مەحموود ئیبراهیم سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریایش کەوت.

سەرپەیڤ