کانونی یه‌که‌م 30, 2024 12:26 Asia/Tehran

ئێران و پاکستان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا ڕێککەوتن لەسەر هەڵگرتنی لەمپەرە بازرگانییەکان، پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری و جێبەجێکردنی پرۆژە گرینگەکان لەوان لێکدانەوەی ڕێکارەکان لە بواری جێبەجێکردنی گەڵاڵەی گواستنەوەی گاز.

ئەمیری موقەدەم- باڵوێزی ئێران لە پاکستان : سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران لە سەفەری بۆ پاکستان لەگەڵ جەنابی شەهباز شەریف ڕێک کەوتن لەسەر ئەوەی ئاستی پەیوەندی بازرگانی تا دە ملیار دۆلار بەزر  بکەنەوە. پوتانسیەلی جێبەجێکرانی ئەو کارە بۆ هەردوو وڵاتتیش و بۆ ئاڵوگۆڕی کەلوپەل گەلێک زۆرە ، سنووری بازرگانی زۆرمان پێکەوە هەیە، بەندەری نزیک لە یەکیشمان زۆرە.

ئەم کۆبوونەوەیە بە میواندارییەتیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیسلاماباد و بە بەشداری ژمارێک نوێنەرانی ئەنجومەنی سنا، پەرلەمانی نیشتمانی و پەرلەمانی ئیالەتی لە بەلوچستانی پاکستان بەڕێوە چوو.

مەولانا عەبدولغەفور حەیدەری _ ئەندامی پەرلەمانی سنا: پاکستان و ئێران دوو وڵاتی دراوسێ و بران کە لە ڕابردووە تا ئێستا پەیوەندییەکی باشیان پێکەوە هەبووە ، بە سەرنجدان بە ڕەوشی هەنووکە لە جیهان پێویستیان بە بەهێزترکردنی پێوەندییەکانی دوو وڵات هەیە.

لەم دیدارەدا دوو لایەن جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هەڵگێرانی لەمپەرە بازرگانییەکان، هاسانترکردنی پرۆسەی گرتنی ڤیزە بۆ بازرگانان، کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان و هەروەها شەففاف کردنی یاسا و ڕێسا گومورکییەکان.

ئیحسان شا _ ئەندامی باڵای مەجلەسی ئەیالەتی بەلوچستان : بۆ هاسانکردنەوەی بازرگانی دەبێ هاتووچۆکانی نێوان دوو وڵات هاسانتر ببێ، ئێران یەکێک لە سەرچاوە گرینگەکانی سووتەمەنی لە جیهان دێتە ئەژمار و ئێمە پێویستمان پێیە. لە لایەکی دیکەوە لە بواری بەرهەمەکانی کشتوکاڵەوە ئێمە دەتوانین پێداویستیەکانی ئێران دابین بکەین.

هەروەها بە ئاماژە بە کەمبوونەوەی ڕادەی هاتوچۆی لۆرییەکان لە سنوورەکان و کاریگەریدانانی لەسەر بازرگانی جەختیش کرا لەسەر چاکسازی لە باجەگومورکییەکان و هەڵگرتنی یاسا و ڕێسا سەختگیرانەکان. بەشداربوانی ئەم کۆبوونەوەیە هەروەها پرۆژەی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ پاکستانیان وەکوو یەکێک لە گرینگترین پرۆژەکانی وزەی ناوچەکە خستە بەر باس و لێکدانەوە.

سەرپەیڤ