جەختی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سەر ڕاوەستاوی لە هەمبەر داگیرکاری ئەمریکییەکان
موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هاوڕێی لە گەڵ شاندی هاوڕێی گەیشتە تاران و لە گەڵ ڕێبەری شۆڕش و کاربەدەستانی حکومەت دیدار و وتووێژیان کرد
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیداری موحەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادە بوونی هێزەکانی داگیرکەری ئەمریکایی لە عێراقی بە نایاسایی و بە پێچەوانەی بەرژەوەندی خەڵک و حکومەتی عێراق زانی و فەرموویان : بەڵگەکان نیشاندەری هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ سەقامگیری و فراوانکردنی ئامادە بوونی خۆیان لە عێراقە، کە دەبێت بە بڕشتانەوە لەگەڵ ئەم داگیرکارییە ڕووبەڕوو ببنەوە، هەروەها ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی دۆخی سوریا کرد و جەختی لە ڕۆڵی حکومەتە بیانییەکان کردەوە فەرموویان ڕوڵی حکومەتە بیانیەکان لەو دوسیەگەلە تەواو دیارە .
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هەمان کاتدا بە ئاماژەدان بە پەیوەندی باشی نێوان حکومەت و گەلی عێراق، یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان ئایینزا و نەتەوە جیاوازەکانی عێراقیان بە زۆر پێویست و گرینگ زانی و ڕوولە سودانی فەرموویان هەر ئەو جۆرەی کە جەنابی بەڕێزتان ڕوونیکردەوە، حەشدی شەعبیش یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی دەسەڵات لە عێراقدا، کە دەبێ هەوڵ بدرێت بۆ پاراستن و هێزمەند کردنی زیاتر لە ڕابردووی .
شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ڕەزامەندی خۆی لە وتووێژەکانی تاران دەربڕی و هیواداری دەربڕی کە ئەم دانوستان و ڕێککەوتنانەی کە لە تاران ئەنجام دراون، پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات زیاتر فراوانتر و قووڵتر بکاتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق خەڵک و حەشدی شەعبی و یەکڕیزی نیشتمانی و مەرجەعیەتی لە بابەتە گرینگەکانی دەسەڵات لە عێراقدا زانی و وێڕای ئاماژە بە به پێشهاته کانی سوریا و ڕۆڵی بیانیه کان له و پێشهاتانه دا، وتی هه ڵوێستی عێراق هه میشه پاڵپشتیکردنی لە ئیراده ی گه لی سوریا و پاراستنی سه ڕبه خۆیی و یه کپارچه یی خاکی ئه م وڵاته و پێکهێنانی حکوومه تێکی هه مه لایه نه بووه.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرلەوەش لە گەڵ مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران کۆبووەوە و هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق و هەروەها پرسە ناوچەییەکان بەتایبەتی بەرەنگار بوونە وە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکان و پێشهاتەکانی سووریایان تاوتوێ کرد.
پزشکیان سەقام و ئاسایشی سوریا و پاراستنی سەروەری خاک و ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ تاقمە تیرۆریستییەکانو پێویستی کشانەوەی ڕژێمی داگیر کەر لە ناوچە داگیرکراوەکان و گرنگیدان بە هەست و سۆزی ئایینی بە تایبەت لە پرسی خاکی پیرۆزی شیعەکاندا لە نێو ئەو نیگەرانییانەدا زانی شیاع سودانیش وتی تاکە ڕێگەی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە ئەوەیە کە مافی چارەنووس لەلایەن گەلی فەلەستینەوە دیاری بکرێت، و جەختی لەسەر ئاشتی عێراقی ئازاد کردەوە تا ئەو کاتەی ئاگربەست لە غەززە بە تەواوی دابمەزرێت