سەلامی: بەم نزیکانە پەردە لەسەر شارە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لادەدرێت
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمڕۆ گەیشتوینەتە هێزمەندی و تواناییەکی باڵا لە بوارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دا ، وتی: بەم زووانە شارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەردەیان لەسەر لادەدرێت.
سەردار سەرلەشکەر سەلامی وتی ئەمڕۆ ئێمە بەهێزترینین چونکە ئەو تەکنەلۆژیایەمان بەدەستهێناوە کە ئامانجەکانی هەزاران کیلۆمەتر لە دوورەوە بە کەڵکوەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد دەپێکێت . ئێمە هەروا ئاسایشی ئابووری و وزەی جیهان بەڕێوە دەبەین و لانیکەم بەشێکی بەرچاوی ئابووری و وزەی جیهانمان لە دەست دایە . فەرماندەی سپای پاسداران ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ لە بوارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێردەریاییدا دەسەڵاتێکی گەورە و قوڵمان بەدەست هێناوە و هیچ کەم و کورتییەکمان نییە و دەشڵێت: "بەم زووانە شارەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پەردەیان لەسەر لادەدرێت و هەمووان هێزمەندی و شکۆی دەسەڵات و توانایی نەبینراوی دەسەڵاتی ئێران دە ببینن”. فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بەوەی کە زلهێزە خۆبەزلزانەکان هەر خاکێکی ئیسلامی کە بچنە ناویەوە ، لەناو دەبەن و دەیڕوخێنن، جەختی لەوە کردەوە: "دەبێت موسڵمانانی ناوچەکە وریا و هوشیار بن لە بەرامبەر دوژمناندا